Aryen TV

سمکۆ سەرهەڵدان لە هەشتەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی دا بە بر هێنرایەوە

هەشت ساڵ بەسەر بەرخوەدانی قەندیل و گیانبەختکردنی فەرمانداری یەرەکە ماجد کاویان ناسراو بە سمکۆ سەرهەڵدان دا تێپەڕی. لە چیا ئازادەکانی کوردستان یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە بە مەراسمێک یادی سمکۆ سەرهەڵدان و هەڤاڵەکانیان بەرز ڕاگرت.

لە نیوەڕاستی مانگی حەوتی ٢٠١١ رژیمی داگیرکەری ئێران بە هێزێکی زۆر، بە چەک و جبەخابنەیەکی تایبەتەوە پەلاماری دەڤەرەکانی ژێر کونتروڵی گریلاکانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستانی دا.
رژیمی داگیرکەری ئێران کە بەردەوام بە دوای شەڕ و ئاژاوەگێڕی، سەرکوت و خۆێنڕشتنەوەیە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لە ماوەیەکی کەمدا هەموو پژاک و هێزەکانی تێدا دەبین بەڵام گریلاکانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هێزە داگیرکەرەکان ڕاسان. هێزەکانی رژیمی داگیرکەر لە جێی خۆیانا چەقین و حەپەسان. گریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە پەنجا ڕۆژ سینگ لە سینگی چیاکانی کوردستان داگیرکەرانیان دەبەزاند. لەو بەرخوەدانە مێژوویەدا روڵی فەرماندە سمکۆ سەرهەڵدان دیار و کاریگەر بوو. فەرماندە سمکۆ بە ئیرادەی بەرخوەدان و روحی تێکۆشانی ئازادیەوە خەونی داگیرکەرانی ئاڵۆزو پلانەکانیانی پوچڵ کردەوە و تامی تاڵی تێکشکانی پێ چێشتن.

ئەمڕۆ گریلاکانی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان یە رە کە لە چیا ئازادەکانی کوردستان بە مەراسمێکی گریلایی رێزیان لە تێکۆشان، ئازایەتی، فەرماندەیی و روحی بەرزی ئازادیخوازانەی فەرماندە سمکۆ سەرەهەڵدان گرت.

لە مەراسمەکەدا ئەندامی فەرمانداری یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە باسی لە کەسایەتی فەرماندە سمکۆ کرد و وتی: هەڤاڵ سمکۆ لە سەرەتای لاوەتیەوە هەستی وەڵاتپارێزی و شوڕشگێری بزوت و تێکەڵ بە رەوتی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بو. کەسایەتیەکی نەتەوەیی هەبوو، لە هەر کۆێ پێویست بوایە بێ دوو دڵی بۆ ئەنجامدانی خزمەتی گریلایی و روبەروبونەوەی داگیر کەران روی لەوێ دەکرد.هەڤاڵ سمکۆ لە قەندیل، برادۆست و بەحری ڕەشدا تێکۆشانی هەبوو و لە هەموو ئەو شۆێنانەشدا روڵی تایبەت و کاریگەر و بەرچاوی هەبووە.
ئەندامی فەرمانداری یەرەکە شوڕش ئالان باسی لە روڵی فەرماندە سمکۆ لە شەڕی قەندیل دا کرد ووتی: روڵ، کاریگەری و فەرماندییکردنی شهید سمکۆ سەرەهەڵدان لە شەڕی قەندیل دا جێگای شانازی و ریزە. لە بەرخوەدانی قەندیل دا گریلاکان بە تاکتیکی نویی شەڕ کردن بەرەنگاری هێزی زۆر و پۆشتەی داگیرکەران بونەوە و بە فەرماندەیی سمکۆ سەرهەڵدان قارەمانتەیان نواند.

ئەندامی فەرمانداری یە رەکە شوڕس ئالان بەمجۆرە کۆتایی بە قسەکانی ‌هێنا: ئێستە بە سەدان لە جەوانانی کورد درێژە بە ڕیبازی شەهید سمکۆ سەرهەڵدان ئەدەن. بۆ ئەوەی خەونی ئازادی شهید سمکۆ و شەهیدانی ڕیگای ئازادی کوردستان بێننە دی دەبێ جەوانانی کورد روو لە ریزەکانی گریلاکانی یەرەکە بکەن و هیزێکی بەرفراوانی بەرەنگار بونەی داگیرکەران پێک بێنن و بە روحی فەرماندە سمکۆ بەسەر داگیرکەران، فاشیزم و کۆنەپەرەستان دا سەرکەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

وەشانی ڕاستەوخۆ

Copyright © All rights reserved. | Newsphere by AF themes.