Aryen TV

پژاک: بە بێ کوردستان هیچ گۆڕانکاریەکی دیموکراتیک سەر ناکەوێت

مەجلسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک لە سەر بارودۆخی جیهانی، رەوشی دەوڵەت-نەتەوەکانی ئێران و تورکیە لە چوارچێوەی سیستمی سەرمایەداری جیهانی هەڵسەنگاندنێکی بڵاو کردوتەوە، بەشێک لەو شیکردنەوەی پەژاک سەبارەت بە سیاسەتەکان رژیمی ئێرانتان پێشکەش دەکەین.

لە هەڵسەنگاندنی مەجلسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک هاتووە: رژیمی داگیرکەری ئێران پڕۆژەی دەستێوەردان و خۆسەپاندنی لە ناوچەکەدا هەیە و بەهۆی دۆخی نالەبەری جیهان توانیویە خۆی بپارێزێت.
کەلێنەکانی سیستمی نیولیبراڵی وایکردووە کە ئێران بتوانێت بۆ پێشخستنی پڕۆژەی ئومەتی ئیسلامی لە چوارچێوەی هیلالی شێعی دەستێوەردان لە سووریە و عیراق و یەمەن بکات .بە کەڵکوەرگرتن لە ئەزموونی شەڕ لەگەڵ عێراق و سەرکوتی ئوپوزوسیۆنی کوردستانی دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکەدا بباتە قۆناغێکی نوێوە.
سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی رژیمی داگیرکەری ئێران هاوکاتە لە گەڵ سەرەتای سەرهەڵدانی نیۆلیبڕالیسم، هەر دووکیان چل ساڵ تەمەنیانە و هەر دووکیان دەیانەوێت یەکدی لە نێوبەرن. بەڵام لە ئێستادا شێوەی وەستانەوە دژی رژیمی ئێران گۆڕاوە، ئەو رژیمە داگیرکەرەیش بە ئاگابوون لە رەوشەکە هەموو هێزی خۆی بۆ شەڕی مان و نەمان تەرخان کردوە.
هەرچەندە رژیمی داگیرکەری ئێران گوڕ بە هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی دەدات، بەڵام ئاشکرایە لە قەیراناویترین رەوشی خۆیدایە.
بێگومان رژیمی داگیرکەری ئێران خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات، لە بەر ئەوە لە هەوڵدایە هەموو هێزەکانی خۆی لە دەوری ویلایەتی فەقیه کۆبکاتەوە و بە جێگیرکردنی کەسانی نزیک لە خامنەیی لە دامودەزگای بروکراسی و سپای پاسدارن خۆی رێکخاتەوە. لەلایەکی تر سیستمی ئابووری رژیم لە بەر گەندەڵی دارووخاوە و توانایەکی ئەوتۆی نەماوە. هەرچەندە رژیم بانگەشەی دژایەتی گەندەڵی دەکات، بەڵام لە بەر ئەوەی کە قانوونی بنەڕەتی رژیم لە سەر بنەمای هەڵاواردن دامەزراوە لە بنەبڕ کردنی گەندەڵی ناتەوانە، لە بەر ئەوەیە کە وتوێژەکان سەبارەت بە واژۆ کردنی پەیمانەمەکانی دژی سپی کردنەوەی پارەو دژی گەندەڵی لە گەڵ ئوروپا ناگاتە ئەنجام، بە گشتی هەر چەشنە گۆڕانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری لە ژێر کێشە ئەمنیەتیەکان پەرەدەپۆش دەکرێت و رژیم لە دوای ٤٠ ساڵ نەیتوانیوە بە پاوەجێبوونی ئەمنیەتی بگات.

پژاک رایگەیاند: گوشاری رژیمی داگیرکەری ئێران لە سەر گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتوتە لووتکە، لەلایەک ئەو ناوچەیە لە رووی مێژوویی و کەلتووری دژی سیستمی سەرەڕۆییە و لەم چل ساڵەدا هەموو هەوڵەکانی رژیم بۆ فەرز کردنی دەسەڵاتەکەی شکستی هێناوە، لەلایەکیتر رژیمی داگیرکەری ئیران بە سەپاندنی کەشی ئەمنیەتی ڕێگری لە هەر چەشنە پێشکەوتنی سیاسی لە ناوچەکەدا دەکات چونکە لە کارتێکەری ئەرێنی کوردستان بە سەر بەشەکانی تری جوگرافیای سیاسی ئێران دەترسێت بۆیە هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ رێگری کردن لە پێشکەوتنی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات. لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی رۆژاوای کوردستان ترسی رژیمیش لە سەرهەڵدانی سیستمیکی هاوشێوە لە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان پەرەیسەندووە.
هەروەها ئوپوزیسینی ئیرانی چ ئەوانەی لە نێوخۆی ئێرانن و چ ئەوانەی دەرەوە هەر چەند لە دوای ماوەیەکی درەنگ، تێگەیشتوون کە بە بێ کوردستان هیچ گۆڕانکاریەکی دیموکراتیک سەر ناکەوێت.کێشەی کورد لەمڕۆدا بووە بە کێشەیەکی جیهانی و کوردانیش ئاڵتێرناتیڤی دیموکراتیکیان پێیە و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی رۆژاوا رۆڵی تایبەتیان لە ئاڵوگۆڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر بووە.

پژاک جەخت دەکاتەوە هەندێک کردەوەی رژیم لە کوردستان وەکوو کۆنگرەی ناودارانی کورد و پێشمەرگە موسوڵمانەکان هەم نیشاندەری ناتوانی رژیمی داگیرکەری ئێرانەو هەم بۆ کڕێنی کات و لە چوارچێوەی چەواشە کردنی خەڵکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

وەشانی ڕاستەوخۆ

Copyright © All rights reserved. | Newsphere by AF themes.