Aryen TV

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 23 کەس لە وەڵاتی سوید کوژراون

توند و تیژی لە کۆمەڵگای سوید زیادی کردوە و تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 23 کەس کوژراون و داوا لە دەوڵەت دەکرێ دە هەزار پولیسی نوێی دەمەزرێنێت.

لەم ساڵانەی دوایدا و بەتایبەت لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەی کوشتن لە وەڵاتی سوید بە چەکی گەرم زیادی کردوە و زۆربەی شارەکانی ئەو وەڵاتەی گرتوەتەوە.

لەم پێوەندیەدا هەم خەڵک و هەم چالاکانی سیاسی وەدەنگ هاتون و دژ کردەوەی توندیان نیشان داوە و داوایان لە سەروک وەزیران کردوە هەنگاوی جیدی هەڵگرێتەوە و ژمارەی پولیسی وەڵاتەکە زیاد بکات و دە هەزار پولیسی نوێ دامەزرێنێت.

سەروکی حیزبی مودێراتەکان ئولف کرسیتەرسۆن رایگەیاندوە کە دەوڵەتی سوید خەریکە لە هەمەبەر خیلافکارەکانا ئەیدوڕێنێ.

هەروەها سەروک وەزیران ستێفان لۆڤێن، بێزاری خۆی لە تەقەکردن و کوشتنەکان دەربڕیوە و دەڵێ: تەقە کردن و کوشتن لەسەر شەقامەکان بە هیچ جۆرێک لە کۆمەڵگای سوید دا بۆ تەحومل و قەبوڵکردن نابێت.

لە ناوخۆی حیزبی سوسیال دیموکراتەکانیشەوە کە دەسەڵاتی وەڵاتیان لەدەستایە دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بوەتەوە و دەڵین دەبێ بەرانبەر بە تاوانکارەکان جیدیەتی زیاتر بێتە ئاراوە و هەروەها ئاشکرای دەکەن کە هێندێک لە شارەداریەکان لەهەمەبەر گروپە تاوانکارەکاندا بەچۆک دا هاتوون.

سەرۆکی یەکیەتی لاوانی سوسیال دیموکراتەکان “پۆنتوس ئۆرە” دژی توند و تیژیەکان و هەورەها گروپە تاوانکارەکان رەخنە لە دەسەڵاتداران دەگڕی و داوا دەکات هەتا ساڵی 2025 دە هەزار پولیسی زیاتر دامەزرێنن.
میدیاکانی سوید بە بەرفراوانی سەبارەت بە کوشتنەکان و هەروەها پەرەگرتنی توند و تیژیەکانی گروپە تاوانکارەکان نوسیویانە.

رۆژنامەی ئافتونبلادێت کە یەک لە پڕ ژمارەترین رۆژنامەکانی سویدیە نوسیویە، تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 23 کەس کوژراون.

رۆژنامەی ئافتونبلادێت نوسیویە، بۆ ئەوەی پێش بە کوشتنی زیاتر بگیردرێ دەبی تاوانکارە ئەسڵیەکان سزا بدرێن و کونتروڵ بکرێن.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی رۆژنامەی ئافتونبلادێت لە ساڵی 2011ەوە 131 کەس کوژراون و 520 کەس بریندرا بوون و 1500 جار چەکی گەرم بەکار هاتوە واتە تەقە کراوە.

ساڵانی 1990 و 1994 شەپۆلێک لە توند وتیژی گروپە تاوانکارەکان وەڵاتی سویدی گرتەوە کە سەدان پولیسی بە خۆیەوە مژوڵ و کۆمەڵگای توشی نائارامی کرودبویەوە، بەڵام دواتر دەوڵەت و پولیس کونتروڵی رەوشەکەیان کرد.

ئیستا جارێکیتر لە 2011ەوە شەوپولێکی نوێی تاوانکاری و توند و تیژی وەڵاتی سویدی گرتوەتەوە کە هەم دەوڵەت و هەم کۆمەڵگای نیگەران کردوە.

وەڵاتی سوید لە باکوری گۆی زەوی هەڵکەوتوە، یەکێک لە وەڵاتانی سکاندیناڤیا و ئەندامە لە یەکیەتی ئەوروپا. ١٠ ملیون و ٣٠٠ هەزار کەس حەشیمەتیەتی و وەڵاتێکی پاشایەتیە بەڵام پارلەمان دەسەڵاتی هەیە. ٤٤٧ هەزار و ٤٣٥ کیلومیتر چوارگوشەیە.لە ساڵی ١٨٠٩وە شەڕ تێدا روی نەداوە. ساڵی 1910 داوین ئێعدام لەم وەڵاتەدا پێکهاتوە. لە ساڵی 1921 حوکمی ئێعدام نەماوە.

نێزیک بە دوو ملیون پەنابەر لە وەڵاتی سوید دا ئەژین. منداڵان مافدارن بە زمانی دایکی بخوێنن و هەڵاواردنی جنسی و رەگەزی یاساغە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

وەشانی ڕاستەوخۆ

You may have missed