Aryen TV

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قۆناغی یەکەمی ڕێکەوتنی سنوری ئاشکراکرد

لەبارەی پرسی ئاسایشی سنور لە نێوان باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و تورکیا، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیەنراوێکدا رێکەوتنی سێ قۆڵی بۆ قۆناغی یەکەم ڕاگەیاند و جەخت لە سەر وابەستەبوون بە لێکتێگەیشتن و دراوسێتی کردەوە.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا، هاوسەرۆکی نوسینگەی پاراستنی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زێدان عاسی، لە بارەی پرسی ڕێککەوتنی ٣ قۆڵی نێوان، قەسەدە، ئەمریکا و تورکیا و چۆنێتی پارستنی سنور کە لە ڕۆژی ٧ی ئۆگەست ڕێکەوتنی لە سەر کرابوو ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

زێدان عاسی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ٣ قۆڵی گرێدراو بە پاراستنی سنور، لە قۆناغی یەکەم دا، ئێمە لە ڕۆژی ٢٤ی ئۆگەست هەنگاوی کرداریمان دەست پێکردوە و سەرەتا لە هەرێمی سەرێکانی سەنگەرەکان لابران و دەستەیەک لە یەپەگە و چەکە قورسەکانیان بەرەو خاڵێکی نوێ کشێنرانەوە و خاڵی سنوریان ڕادەستی هێزە خۆجێیەکان کرد.

هەروەها ڕاشیگەیاند، دوێنێ ٢٦ی ئۆگەست، لە گرێ سپیش هەمان پڕۆسە ئەنجام درا.

لەکۆتایی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکدا زێدان عاسی، ئەوەشی ڕاگەیاند، بەو کارانەیان دوپاتیان کردۆتەوە کەبەهەستیارییەوە ڕێککەوتنەکە جێبەجێدەکەن و دەیانەوێت کێشەکان لەگەڵ دراوسێکاندا لەڕێگەی دیالۆگ و ئاشتییەوە چارەسەربکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

وەشانی ڕاستەوخۆ

You may have missed