Aryen TV

گوشاربۆ سەر هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پاش ئەوەی ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی شاری ئورۆمیە دژی دەستدرێژیکردنە سەر کچەخوێندکارێکی تەمەن ١٢ ساڵ ناڕەزاییان دەربڕی، حکومەتی ئێران دەیان کەس لەو چالاکوانانەی دەستگیر کرد.

بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، دەیان هاوڵاتی بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دەستدڕێژیی سێکسیی کارگوزاری خوێندنگایەک بۆ سەر کچەخوێندکارێک لە ئورومیە دەستگیر کران.

نیوەشەوی دوو ڕۆژ پێش ئێستا سەدان هاوڵاتی و چالاکوانی شاری ئورومیە لە گەڕەکێکی کوردنشینی ئەو شارە بەناوی (ئیسلام ئاباد)، لەبەردەم خوێندگایکی کچانە گردبوونەوە ناڕەزاییان پیشان دا بەرامبەر بەو تاوانەی کە کارگوزاری خوێندنگاکە بەرامبەر بە کچەخوێندکارێک ئەنجامی دابوو.

  • ئەمیرتالیب میرنە
  • نادر نەوجەوان جوهەنی
  • شەفیق نەوجەوان جوهەنی
  • عوسمان خزری و کوڕێکی چەند کەسێکن لەو دەستگیرکراوانە کە ناسنامەیان ئاشكرا کراوە.

ناسنامەی دەستگیرکراوەکانی دیکە هێشتا ئاشکرا نەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

وەشانی ڕاستەوخۆ

You may have missed