Aryen TV

ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە

لە بەردەوامی ئالوزیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا،بە هوی تاقی کردنەوە موشەکی و بەرنامە ئەتومیەکەی ئێران،دوێنی ئەنجومەنی نۆێنەرانی ئەمریکا گەلالی چاودێری کردنی بەرنامە موشەکیەکانی ئێرانی پەسەند کرد.

پاش ئەوەی ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی شاری ئورۆمیە دژی دەستدرێژیکردنە سەر کچەخوێندکارێکی تەمەن ١٢ ساڵ ناڕەزاییان دەربڕی، حکومەتی ئێران دەیان کەس لەو چالاکوانانەی دەستگیر کرد.

ئەو گەڵاڵەیە دوناڵد ترامپ رادەسپێرێت بۆ ئەوەی کە ئەو کۆمپانیا و رێکخراوانەی کە لە دەرەوەی ئێران لە چوار چێوەی بەرنامە موشەکیەکانی ئێراندا هاوکاری ئێران دەکەن بناسێنێت وبیانخاتە نێو لیستی گەماروەکانەوە.

ئەمە لە کاتیکدایە کە پێری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، گەڵاڵەی گەمارو لە دژی گروپی چەکداری حێزبۆڵای لوبنان لە کە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت پەسەند کرد.

هەروەها گەڵاڵەی گەماروەکانی سەر ئێران و حێزبوللا پەسەند کرا بە هوی وەک قەڵغان بە کار هێنانی هاولاتیان لە چوار چێوەی سیاسەتی شەڕخوازانەدا.

ئەمریکا بە هوی بەرنامەموشەکیەکانی ئێران و دەستوەردانی سوپای پاسداران لە ولاتانی ناوچەکە، تاران بە پێشێل کردنی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران لە گەل ولاتانی پێنج کوی یەک تومەتبار دەکات.

لە بەرانبەردا ئێران دەلێت: بەرنامەموشەکییەکە پەیوەندی بە ڕێککەوتنەکەوە نیە وبەرنامەی پاراستنی ئەو ولاتەیە.سوپای پاسداران و کاربەدەستانی باڵای ئێران پێداگری لە سەر پەرە پێدانی بەرنامە موشەکییەکان دەکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

وەشانی ڕاستەوخۆ

Copyright © All rights reserved. | Newsphere by AF themes.